لەمانگێكدا 239 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ كراوە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو 2.292 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاویان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و هەروەها 239 نەشتەرگەری چاو ئەنجام دراوە.

مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ 518 پشكنینی پەستانی چاوی نەخۆشیە درێژخایەنەكان و 110 پشكنینی پەستانی چاوی ئاوی ڕەش و 1.189 پشكنینی پەستانی چاو لە كلینیكی ڕاوێژكاری و 791 پشكنینی چاویلكە و 234 پشكنینی چاو بۆ منداڵان و 548 ئۆ سی تی و 43 پشكنینی پانتایی چاو ئەنجام دراوە و 157 پشكنینی ئێم ئاڕ ئای و 23 تیشك و 287 سۆنەری چاو كراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 532 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:23:10/05/2022