ئامارەكانی تالاسیمیا ڕووی لە كەمبوونەوەی بەرچاو كردووە


" تەندروستی"

لە ڕۆژی جیهانی تالاسیمیا ، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی سەنتەری چارەسەری تووشبووانی تالاسیمیای لە شاری سلێمانی كرد و لەلایەن د.سەباح نەسرەدین ئەحمەد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوبەر و پزیشكان و كارمەندانی سەنتەرەكە پێشوازی لێكرا.

لەو سەردانەدا جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم تووشبووان و كەسوكارەكانیانی بەسەركردەوە ، ڕایگەیاند: بە هەوڵی پزیشكان و هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان ، ئامارەكانی تالاسیمیا بە تایبەت لەسلێمانی لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی 2006 ڕووی لە كەمبوونەوەی بەرچاو كردووە.

وتیشی: ئەمساڵ تەنیا 2 بۆ 3 حاڵەتی تالاسیمیا تۆماركراوە و تاوەكو هۆشیاری هاوڵاتیان لە تالاسیمیا زیاتر بێت ، ئامارەكانی نەخۆشیەكە كەمتر دەبێتەوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:52:10/05/2022