لە جەژندا 69 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە نەخۆشخانەكانی ( شار- منداڵان- منداڵبوون – هیوا - سوتاوی - پسپۆڕییەكانی دڵ - شەهید د.هێمن تایبەت بە كۆرۆنا ) 2941 سەردان كردنی نەخۆش هەبووە و 996 كەس داخڵ بوون و 69 نەشتەرگەری ئەنجام دراوە و 68 لەدایكبوون و 184 شووشتنەوەی گورچیلە تۆماركراوە.
لە ڕۆژانی جەژن 919 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە و 571 كەس داخڵ بوون و 36 نەشتەرگەری ئەنجام دراوە و 58 شووشتنەوەی گورچیلە تۆماركراوە.
لە ڕۆژانی جەژن لەنەخۆشخانەی منداڵبوون 350 سەردانكردن هەبووە و 81 نەخۆش داخڵ كراون و 18 نەشتەرگەری ئەنجام دراوە و 68 منداڵ لەدایكبوون و لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمە ڕەشیدی منداڵان 2251 سەردانكردن هەبووە و 170 منداڵ داخڵ كراون.
لە نەخۆشخانەی هیوا تایبەت بە تووشبووانی شێرپەنجە 102 سەردانكردن تۆماركراوە و لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ 74 سەردانكردن و 69 حاڵەتی داخڵ بوون هەبووە و 15 نەشتەرگەری ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 420
جار خوێنراوهتهوه
AM:09:40:10/05/2022