لە پشووەكاندا چارەسەری نەخۆش لە سەنتەری ژیانەوە بەردەوامە
" تەندروستی"
سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەری شێرپەنجە بە تیشك سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی یە تایبەتە بە چارەسەركردنی تووشبوانی شێرپەنجە و سەرەڕای پشووە فەرمیەكان و ڕۆژانی جەژن ، ڕۆژانە لەو سەنتەرە نەخۆش چارەسەر دەكرێت.
لە ماوەی رۆژانی پشووی جەژندا ڕۆژانە نزیكەی 100 نەخۆش سەردانی ئەو سەنتەریان كردووە و چارەسەری تیشكیان بۆ كراوە و زیاتر لە 35 نەخۆش سیتی سكانی بۆ كراوە كە بۆ پلانی تیشكی پێویستە لە كاتی چارەسەر بەتیشك.
لە 40%ی ئەو نەخۆشانەی سەردانی سەنتەری ژیانەوە دەكەن هاوڵاتیانی دەرەوەی پارێزگای سلێمانی و شارەكانی دیكەی هەرێم و ناوەڕاست و باشووری عیراقن و كاتەكانی وەرگرتنی چارەسەریان بۆ ڕێكدەخرێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 352
جار خوێنراوهتهوه
AM:09:33:10/05/2022