كۆمپانیای ئەسترازینكا دەرمانێكی بۆ خۆپارێزی لە كۆرۆنا ڕاگەیاند
" تەندروستی "
كۆمپانیای ئەسترازینكا بڵاویكرەوە ئەو دەرمانە ناوی ئیفۆ شێڵدە و پێكهاتووە لە تێكەڵەیەكی دژەتەن و بەڕێژەی لە 88% پارێزگاری دژی تووشبوون بە كۆرۆنا بۆ شەش مانگ دابین دەكات.
ئەو دەرمانە لە شێوەی دەرزیە و بە یەكجار بەكاردەهێنرێت و بەم نزیكانە دەخرێتە بازاڕەوە بۆ ئەو كەسانەی لەشیان وەڵامی ڤاكسینەكان ناداتەوە بە شێوەیەكی پێویست.
كۆمپانیای ئەسترازینكا ئاماژەی بەوەكرد بەپێی لێكۆڵینەوەكان لەسەر ئەو تووشبووانەی نیشانەكانیان مام ناوەند و سووك بووە بەكارهێنانی ئەو دەرمانە ڕێژەی لە 88% ڕێگری دەكات لە توندبوونەوەی نیشانەكان ئەگەر تووشبوەكە لە ماوەی سێ ڕۆژ لە دەركەوتنی یەكەم نیشانە دەرمانەكە بەكاربهێنێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 392
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:02:24/11/2021