مانگی ڕابردوو 3190 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵان داخڵ كراون
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو 3190 منداڵ داخڵی نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری كراون و 18318 منداڵی نەخۆش لە بەشی ڕاوێژكاری بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 582 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە و هەروەها 526 تیشك گیراوە و 413 سۆنار و 212 ئیكۆ و 31 نازور كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 376
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:23:21/11/2021