مانگی ڕابردوو 360 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فێركاری كراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی مانگی ڕابردوو 360 نەشتەرگەری جۆراوجۆر لە نەخۆشخانەی نەشتەگەری فێركاری ئەنجام دراوە.
ئەو نەشتەرگەریانەی ئەنجام دراون 39 نەشتەرگەریان تایبەت بووە و 93 نەشتەرگەری سەرووگەورە و 210 نەشتەرگەری گەورە و مام ناوەند بووە و 18 نەشتەرگەری بچووك بووە.
هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 263 پشكنینی سیتی سكان و 208 پشكنینی تیشك و 107 پشكنینی سۆنار كراوە و هەروەها 107 چارەسەری سروشتی و 7910 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 384
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:14:17/11/2021