لەمانگێكدا 2271 نەخۆش لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی ددان چارەسەركراون
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو 2271 كەس سەردانی كۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆڕی ددانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆكراوە و 1127 نەخۆش لە ڕەگەزی نێر بوون و 1144 نەخۆش ڕەگەزی مێ بوون.
هاوكات مانگی ڕابردوو لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆری ددان 435 تیشكی ددان گیراوە و 256 پڕكردنەوەی ددان و 356 هەڵكێشانی ددان و 91 ڕێككردنەوەی ددان و 75 پاككردنەوەی ددان و 88 دروستكردنی تاقمی ددان و 900 پشكنین و چارەسەری ددان ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 332
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:11:17/11/2021