لەمانگێكدا 678 نەخۆش سەردانی سەنتەری هەرس و جگەریان كردووە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو 678 نەخۆش سەردانی سەنتەری كۆئەندامی هەرس و جگەریان كردووە و 119 نەخۆش سەردانی بەشی ڕاوێژكاری ئەو سەنتەرەیان كردووە.

هەر لەو ماوەیەدا لەو سەنتەرە 194 پشكنینی هەناوبینی گەدە و 122 هەناوبینی كۆڵۆن و 44 ڕەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 11 سۆنەری هەناوبینی و 36 وەرگرتنی نمونە بە سۆنەر و 17 وەرگرتنی نمونە لە جگەر و 15 هێڵكاری سورێنچك و 38 پشكنینی بەكتریای گەدە لەڕێگەی هەناسەوە ئەنجام دراوە.

مانگی ڕابردوو لە سەنتەری كۆئەندامی هەرس و جگەر 3 نەخۆش چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری سی یان وەرگرتووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:01:14/11/2021