لەمانگێكدا 2330 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو 2330 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە و 129 نەخۆشیان ئاوارەكان بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 934 نەخۆشیان لە ڕەگەزی نێر بوون و 1396 نەخۆشیان مێ بوون و 422 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو 65 ساڵیەوە بووە و 1447 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان 45 بۆ 64 ساڵدا بووە و 46 نەخۆش تەمەنیان لەخوار 20 ساڵیەوە بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 220
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:37:14/11/2021