مانگی ڕابردوو 2159 كەس سەردانی سەنتەری شۆڕشی ددانیان كردوە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو 2159 نەخۆش سەردانی سەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری یان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و لەو ژمارەیە 883 نەخۆش لە ڕەگەزی نێر بوون و 1276 نەخۆش ڕەگەزی مێ بوون.

هاوكات مانگی ڕابردوو لە سەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری 609 تیشكی ددان گیراوە و 539 پڕكردنەوەی ددان و 443 هەڵكێشانی ددان و 140 ڕێككردنەوەی ددان و 178 پاكردنەوەی ددان و57 دروستكردنی تاقمی ددان و 7 چاندنی ددان ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:34:14/11/2021