سێ بەشی نوێ لەناو نەخۆشخانەی مناڵان كرایەوە
        
                
        
        
        
          
	
		تایبەت " تەندروستی "
	لەمەراسیمێكدا بەئامادەبوونی د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و نوێنەری ڕێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی و بەڕێوبەر و كارمەندانی نەخۆشخانەی د.جەماڵ ئەحمەد ڕەشیدی مناڵان ، سێ بەشی نوێ لەناو نەخۆشخانەی مناڵان كرایەوە.
	پێداویستی ئەو سێ بەشەی نەخۆشخانەی مناڵان لەلایەن ڕێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی دابین كراوە و پێكهاتووە لە 10 ئامێری  هەناسەدانی دەستكرد و دروستكردنی سیستمی ئۆكسجین  بۆ نەخۆشخانەكە لەگەڵ دابین كردنی پێداویستی ژووری یاری منداڵان.
	دوای كردنەوەی بەشەكان لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا هەریەك لەپارێزگاری سلێمانی و بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەماڵ ئەحمەد ڕەشیدی مناڵان سوپاسی ڕێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی یان كرد لەبەرامبەر ئەو هاوكاریانەی پێشكەشی نەخۆشخانەكە و هاوڵاتیانی سلێمانی كرا.
	ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
	
 
        
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									1033
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
        AM:11:52:14/09/2021