تەندروستی جیهانی: پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا بە منداڵان لەپێشینە نیە


" تەندروستی"

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویكردەوە پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا بە منداڵان كاری لەپێشینە نیە لەم كاتەدا ، داوا دەكات زامنی پێدانی ڤاكسین بكرێت بە كارمەندانی تەندروستی و بە ساڵاچووان و ئەو كەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە پێش هەنگاونان بەرەو كوتانی هەرزەكاران و منداڵان.

د.كیت ئۆبراین بەرێوبەری ڤاكسینەكان لەڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند: پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا بە منداڵان لەم كاتەدا كاری لەپێشینە و پێویست نیە لە ڕوانگەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بەهۆی كەموكوڕی بەردەستبوونی ڤاكسینەكان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

ڕوونیكردەوە: پێویست ناكات منداڵان ببنە جێی سەرنجدانی هەڵمەتەكانی پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆئەوەی ژمارەی ئەو وڵاتە دەوڵەمەندانە زیاتر نەبێت كە ڕێگەدەدات بە بەكارهێنانی ڤاكسین بۆ هەرزەكاران و منداڵان.

وتیشی: كاتێك لە دۆخێكی زۆر قورسدا دەبن وەك ئەوەی ئێستا هەیە و ڤاكسین بەشی كوتانی هەمووان ناكات لە سەرتاسەری جیهان ، پێدانی ڤاكسین بە منداڵان لەم كاتەدا كارێكی لەپێشینە نیە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 1079 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:18:08/06/2021