مانگی ڕابردوو 1541 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو 1541 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە و 106 نەخۆشیان ئاوارەكان بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 604 نەخۆشیان لە ڕەگەزی نێر بوون و 937 نەخۆشیان مێ بوون و 295 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو 65 ساڵیەوە بووە و 962 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان 45 بۆ 64 ساڵدا بووە و 21 نەخۆش تەمەنیان لەخوار 20 ساڵیەوە بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 897 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:13:06/06/2021