لەمانگێكدا 740 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوون لەدایكبوون


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو 3735 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی مناڵبوونیان كردووە و لەو ژمارەیە 985 نەخۆش داخڵ كراون.

مانگی ڕابردوو 740 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوون لەدایكبوون و 386 منداڵیان كوڕ بوون 354 یان كچ بوون و 217 منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری و ئەوانی دیكە بە سروشتی لەدایكبوون.

هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی مناڵبوون 526 منداڵ لە بەشی مناڵی نەبەكام داخڵ كراون و 8 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە تۆماركراوە و 631 سۆنار گیراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 1192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:21:02/05/2021