لەمانگێكدا 147 نەشتەرگەری لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە مانگی ڕابردوو لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ 147 نەشتەرگەری جۆراو جۆر ئەنجام دراوە.
ئەو نەشتەرگەرییانەی لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ ئەنجام دراوە 2 نەشتەرگەریان تایبەت بووە و 39 نەشتەرگەری سەروو گەورە و گەورە بووە و 78 نەشتەرگەری ناوەند و 28 نەشتەرگەری بچووك بووە.
هاوكات مانگی ڕابردوو 160 نەخۆش لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 9 نەخۆش سەردانی بەشی ECG ی ئەو سەنتەرەیان كردووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 890
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:01:06/04/2021