بەریتانیا دڵنیایی دەدات لەبارەی پارێزراوی ڤاكسینی ئەسترازینكا


" تەندروستی"

دەستەی ڕێكخستنی دەرمان لە بەریتانیا هانی بەردەوامبوونی بەكارهێنانی ڤاكسینی ئەسترازینكا دەدات دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرباری تۆماركردنی 7 حاڵەتی گیان لەدەستدان لە وڵاتەكەی بەهۆی خوێن مەینی دەگمەن لەدوای وەرگرتنی ئەو ڤاكسینە.

دەستەی ڕێكخستنی دەرمان لە بەریتانیا ئاماژەی بەوەكرد تێبینی 30 حاڵەتی خوێن مەینی دەگمەنی كردووە لە كۆی دابەشكردنی زیاتر لە 18 ملیۆن ژەمە ڤاكسینی ئەسترازینكا و مەترسی پەیوەندیدار بەو خوێن مەینە زۆر كەمە.

د.جۆن رین بەرێوبەری دەستەی رێكخستنی دەرمان لە بەریتانیا ڕایگەیاند: سوودەكانی ڤاكسینی ئەسترازینكا بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر زیاترە لە مەترسیەكان و پێویستە خەڵكی بەردەوام بن لەبەكارهێنانی ئەو ڤاكسینە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 1051 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:26:04/04/2021