ڕووەكخۆرەكان مەترسی تووشبوونیان بەكۆرۆنا بەرزە
" تەندروستی "
ژمارەیەك لە پزیشكانی ڕووسی ئاماژەیان بەوەكرد ئەو كەسانەی پەیڕەوی سیستمێكی تایبەتی خۆراك دەكەن و پشت دەبەستن بە ڕووەكەكان و دووردەكەونەوە لە بەكارهێنانی بەروبوومی ئاژەڵی مەترسی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرزە بەهۆی لاوازبوونی سیستمی بەرگری لەشیان.
لە نوێترین لێكۆڵینەوەدا ژمارەیەك لە پزیشكانی ڕووسی بڵاویانكردەوە گرتنەبەری سیستمی خۆراكی ڕووەكی و دووركەوتنەوە لە بەكارهێنانی بەروبومی ئاژەڵی مەترسی تووشبوون بە كۆرۆنا زیاد دەكات ، چونكە گۆشت و بەروبومی ئاژەڵی بە سەرچاوەیەكی گرنگی ڤیتامینەكان دادەنرێت كە لەشی مرۆڤ ئەو ڤیتامینانەی دەست ناكەوێت لە كاتی خواردنی تەنیا ڕووەك.
ئەو پزیشكانە تەئكیدیان كردەوە ناكرێت پارێزگاری لە تەندروستیەكی باش بكرێت ئەگەر سیستمی خۆراكی تەنیا بریتی بێت لە ڕووەك ، بەكارنەهێنانی مەوادی دەوڵەمەند بە پرۆتینەكان دەبێتە هۆی لەناوچوونی خانەكان و تێكچوونی ئەركی ئەندامەكان و ئەوەش مەترسی تووشبوون بە نەخۆشیە جۆراوجۆرەكان زیاد دەكات لەوانە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1148
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:12:03/11/2020