ماوەی گواستنەوەی كۆرۆنا لە كەسی تووشبووەوە دەستنیشانكرا


" تەندروستی"

پسپۆرێكی ڕووسی بواری پەتاكان بڵاویكردەوە كەسی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا پێش دەركەوتنی یەكەم نیشانەی تووشبوون بە 3 بۆ 4 ڕۆژ دەتوانێت كەسانی چواردەوری تووش بكات و لەكاتی یەك هەناسەدان نزیكەی 200 بەشی وودری ڤایرۆسەكە بە هەوادا بڵاودەبێتەوە.

پرۆفیسۆر ناتالیا یشینی پسۆڕی بواری پەتاكان بە ئاژانسی هەواڵی نوڤستی ڕووسی ڕاگەیاند: توانای كەسی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسەكە بۆ كەسانی چواردەوری دەگاتە ترۆپكی پێش دوو رۆژ لە دەركەوتنی نیشانەكان و لە دوای یەكەم ڕۆژی دەركەوتنی نیشانەكان.

ئەو پسپۆڕە ڕوونیكردەوە: توانای كەسی تووشبوو بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسەكە دەست دەكات بە نەمان لە دوای دوو رۆژ لە دەركەوتنی نیشانەكان و دواتر ووردە ووردە نەخۆشیەكە نامێنێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 7440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:38:02/11/2020