یەكێتیی پشتیوانی بۆ كەرتی تەندروستی دووپاتكردەوە
" تەندروستی "
د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە نەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ تایبەت بە كۆرۆنا پێشوازی كرد لە جەزای سەید مەجید لێپرسراوی مەڵبەندی 1ی ڕێكخستنی سلێمانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.
لەو سەردانەدا لێپرسراوی مەڵبەندی 1ی ڕێكخستنی سلێمانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چەپكە گوڵی پاڵپشت و پشتیوانی هاوسەرۆكانی یەكێتیی گەیاندە پزیشك و كارمەندانی تەندروستی سلێمانی كە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بێ گوێدانە خراپی دۆخی ژیان پێشمەرگە ئاسا بەردەوام بوون لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەكە.
لای خۆیەوە بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سوپاسی لێپرسراوی مەڵبەندی 1ی ڕێكخستنی سلێمانی ی.ن.ك و پشتییوانیە بەردەوامەكانیانی كرد بۆ كەرتی تەندروستی.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 615
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:02:14/10/2020