لەمانگێكدا 282 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فێركاری كراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو 282 نەشتەرگەری جۆراوجۆر لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری ئەنجام دراوە كە 9 نەشتەرگەریان تایبەت بووە و 75 نەشتەرگەری سەرووگەورە و 183 نەشتەرگەری گەورە و مام ناوەند بووە.
هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 305 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 598 پشكنینی جۆراوجۆر كراوە كە 56 یان پشكنینی سیتی سكان و 54 هێڵكاری دڵ و 51 یان پشكنینی سۆنار بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1165
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:26:07/10/2020