خولێكی زانستی بۆ ژمارەیەك كارمەندی تەندروستی كرایەوە
" تەندروستی "
بە سەرپەرشتی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ، سەنتەری پەرەپێدان و ڕاهێنانی تەندروستی خولێكی بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی بۆ 30 كارمەندی تەندروستی پێشكەوتوو لەناو سەنتەری پەرەپێدان كرایەوە كە ماوەی 8 ڕۆژ دەخایەنێت.
لەو خولەدا چەندین بابەتی گرنگ و پێویست لەڕووی پراكتیكی و تیۆریی لەلایەن د.سدیق حەمە عەزیز ساڵح پزیشكی فریاكەوتن بە بەشداربووان دەوترێتەوە و بڕیارە هەر بەشداربوویەك كە توانای زانستی بەرزبێت لە داهاتوودا ئەركی ڕاهێنەرایەتی پێ بسپێردرێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 952
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:36:05/10/2020