تەندروستی جیهانی: كۆرۆنا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێی نیگەرانیە
" تەندروستی "
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویكردەوە دۆخی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێی نیگەرانیەكی زۆرە بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ.
د.ئەحمەد منزری بەرێوبەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند: زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەندێك وڵاتی وەك عیراق و ئیمارات و وڵاتانی تر جێی نیگەرانیەكی زۆرە و ئەوە دەردەخات دۆخەكە پێویستی بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی توندتر هەیە.
وتیشی: بەرزبوونەوەی كتوپڕی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا كارێكی پێشبینی كراوە بەهۆی ئەوەی وڵاتان دەستیانكرد بە كەمكردنەوەی كۆت و بەند و ڕێكارەكان لەدوای چەند مانگێك لە سەپاندنی قەدەغەكردنی هاتوچۆ.
ئەو لێپرسراوەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی تەئكیدی كردەوە لە پێویستی گرتنەبەری رێوشوێنی توند وەك بەستنی دەمامك و پاراستنی دوورەپەرێزی و جێبەجێكردنی بنەماكانی پاكوخاوێنی بۆ دانانی سنوورێك بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چونكە تائێستا بە ملیۆنەها هاوڵاتی تر لەمەترسیدان.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 569
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:33:16/09/2020