كۆرۆنا كاریگەری لەسەر كەسانی جگەرەكێش زیاترە


" تەندروستی "

لێكۆڵینەوەیەكی نوێ هۆشداریدا لەوەی ئەو كەسانەی جگەرەكێشن زیاتر ڕووبەڕووی تێكچوونی مێشك و دەمارەكان دەبنەوە لە كاتی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

تیمێكی زانكۆی تەكنینكی تەكساس لێكۆڵینەوەیەكیان كرد لەبارەی پەیوەندی جگەرەكێشان بە تێكچوونی مێشك لە كاتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

لەو لێكۆڵینەوەیەدا دەركەوتووە جگەرەكێشان كاریگەری لەسەر ئەگەری چاكبوونەوە لە تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا دەبێت و كەسانی جگەرەكێش زیاتر بارودۆخیان تێكدەچێت لەكاتی تووشبوون ، چونكە كەسانی جگەرەكێش ڕێژەی ئۆكسجین لە خوێنیان كەمە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 1483 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:09:27/07/2020