تەندروستی جیهانی: كۆرۆنا وەك دوژمنی مرۆڤایەتی دەمێنێتەوە


" تەندروستی"

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریدا لەوەی ژمارەیەك وڵات بە ئاراستەی هەڵەدا دەرۆن و ڕێوشوێنی تەندروستیان نەگرتۆتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

د.تیدروس ئەدهانۆم بەرێوبەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە لێدوانێكدا ووتی: بەم نزیكانە گەڕانەوە نابێت بۆ بارودۆخی سروشتی و ڤایرۆسی كۆرۆنا وەك دوژمنی ژمارە یەكی ئاشكرای مرۆڤایەتی دەمێنێتەوە.

روونیكردەوە: ئەوەی زۆرینەی حكومەتی وڵاتان و تاكەكان ئەنجامی دەدەن پێویست نیە بۆ بنبڕكردنی ئەو ڤایرۆسە و ژمارەیەكی زۆری وڵاتان ئاراستەی هەڵەیان گرتۆتەبەر.

بەرێوبەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی داوای لە وڵاتان كرد ستراتیژی گشتگیر دابرێژن بەئامانجی دانانی سنوورێك بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕزگاكردنی هاوڵاتیان و ئاماژەی بەوەكرد ئەگەر پابەندبوون نەبێت بە پرەنسیپ و بنەماكان ئەوا پەتای كۆرۆنا تەنیا بە یەك ئاراستەدا دەڕوات و بارودۆخەكە بەرەو خراپتر دەڕوات.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 1365 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:41:15/07/2020