مانگی رابردوو 33029 نەخۆش سەردانی كلینكە میللیەكان یان كردووە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی رابردوو 33029 كەس سەردانی كلینكە میللییەكانی سنووری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی یان كردووە لە شاری سلێمانی و دەوروبەری و چەمچەماڵ و سەیدسادق و دەربەندیخان و پیرەمەگروون و دوكان.
لەو ژمارەیە 26740 كەسیان نەخۆشی درێژخایەنیان هەبووە و 3131 پشكنینی جۆاروجۆر بۆ نەخۆشەكان كراوە و چارەسەری پێویستان بۆ كراوە.
هاوكات مانگی رابردوو 2386 كەس سەردانی كلینیی ددانی میللی و ئێشگرییەكان كردووە لە سنووری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و چارەسەری پێویستان بۆ كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 623
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:39:13/02/2020