سیمینارێكی هۆشیاری لە بەرێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی سازكرا
" تەندروستی "
لە درێژەی زنجیرە سیمینارەكانی رێكخراوی تەحكیمی كوردستان بۆ ئەندازیاران و كارمەندانی یاسایی كەرتی گشتی و فەرمانگە حكومیەكانی هەرێمی كوردستان ، ئەو رێكخراوە سیمینارێكی بۆ ژمارەیەك لە ئەندازیاران و كارمەندانی یاسایی لە بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی سازكرد.
سیمینارەكە لەژێر ناوی مەرجەكانی بەڵێندەرایەتی عیراقی و تەحكیم لە پرۆژەكان بەرێوەچوو و لەلایەن ئەندازیار و بەڵێندەر و پارێزەری راوێژكاری جەمال حەمە ڕەشید سەرۆكی رێكخراوی تەحكیمی كوردستان بابەتی سیمینارەكە پێشكەش بە ئامادەبووان كرا.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 972
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:10:12/02/2020