لەمانگێكدا 1726 نەخۆش لە نەخۆشخانەی هەناوی داخڵ كراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی رابردوو 1726 نەخۆش لە نەخۆشخانەی هەناوی فێركاری شەهید د.هێمن داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 418 نەخۆشی درێژخایەن لەو نەخۆشخانەیە چارەسەر كراون.
مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی هەناوی فێركاری شەهید د.هێمن 148 پشكنینی MRI و 96 هێڵكاری سییەكان و 111 ئیكۆ و 172 پشكنینی دێكسا كراوە و 204 تیشك گیراوە.
هەروەها لەو ماوەیەدا 155 سۆنەر و 33 نازووری گەدە و 1046 هێڵكاری دڵ و 9072 شیكاری كراوە و 88 نەخۆش چارەسەری سروشتیان بۆ كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 663
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:02:12/02/2020