چالاكی تەندروستی بەبێ ڕەزامەندی پێشوەخت ئەنجام نادرێت


" تەندروستی "

لە بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كۆبونەوەیەك بە سەرپەرشتی د.سەیوان حەمید لێپرسراوی بەشی كردە پزیشكیەكان لەگەڵ نوێنەرانی ژمارەیەك لە لێپرسراوانی تەندروستی و گروپەكان بەرێوەچوو لەپێناو جێبەجێكردنی رێنمایی نوێ لەبارەی ئەنجامدانی كۆنفرانس و سیمینار و چالاكی تەندروستی لە ناوەندە تەندروستیەكان.

لە كۆبونەوەكەدا تەئكید كرایەوە بەپێی فەرمان و رێنمایی نوێ پێشكەشكردنی سیمینار و ئەنجامدانی پشكنینی گشتی و بڵاوكردنەوەی پۆستەر و كردنەوەی خولی زانستی و پزیشكی و فریاگوزاری بۆ پزیشك و كارمەندانی تەندروستی و پەرستار و هاوڵاتیان و فەرمانبەران تەنیا بە فەرمانی بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و لەلایەن سەنتەری پەرەپێدان و لەژێر سەرپەرشتی راستەوخۆی بەشی كردە پزیشكیەكان دەكرێت.

لە كۆبونەوەكەدا ئاماژە بە گشتاندنی وەزارەتی تەندروستی و بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كرا كە هیچ گروپ و رێكخراو و ناوەندێك مافی ئەنجامدانی سیمینار و بڵاوكردنەوەی پۆستەر و چالاكی تەندروستی و بەخشینی بڕوانامەی نیە لەناو نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستیەكان بەبێ ڕەزامەندی پێشوەختی بەرێوبەری تەندروستی سلێمانی و ئاگاداركردنەوەی بەشی كردە پزیشكیەكان.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی













ئه‌م بابه‌ته 2754 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:23:05/11/2019