ئامێری لەناوبردنی پاشماوەی پزیشكی بۆ هەڵەبجە دابینكرا
" تەندروستی "
بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئامێرێكی لەناوبردنی پاشماوەی پزیشكی بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە دابین كرد ، لەمەودوا پاشماوەی نەخۆشخانەكانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەری لەڕێی ئامێری تایبەتەوە لەناو دەبرێت و نابێتە هۆی پیسكردنی ژینگە.
لەو بارەیەوە ئازاد مستەفا بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند: پڕۆژەی چارەسەركردنی پاشماوەی پزیشكی لە پارێزگای هەڵەبجە دەكەنەوە كە لەلایەن بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئامێری سووتاندنی پاشماوەی پزیشكی پێشكەش بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە كراوە.
وتیشی: بە دانانی ئامێری سووتاندنی پاشماوەی پزیشكی ، پاشماوەی پزیشكی هەریەك لە ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە و خورماڵ و بیارە و بەمۆ و سیروان و سەیدسادق و تەواوی بنكە تەندروستیەكانی گوندەكان بە شێوەی تەندروستی و ژینگەپارێزی لەناو دەبرێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1148
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:18:31/10/2019