ئاگاداری بۆ كردنەوەی ئیقامە قودما


" تەندروستی "

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری بەرێوبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەرین و كۆیە و دەزگای تەندروستی پێشمەرگە و بەرێوبەرایەتی تەندروستی دەربەندیخان و چەمچەماڵ و سەرجەم نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستیەكانی سەر بە بەرێوبەرایەتیەكەی دەكات لەبارەی كردنەوەی ئیقامە قودما.

ئاگاداری ئەو شوێنانە كراوەتەوە بۆ كردنەوەی ئیقامە قودمای بەشی شەویلگەی ڕوو بۆ دوو پزیشكی ددان ، داواكاری پێشكەش بكەن بە بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەمەبەستی وەرگرتنیان بەم مەرجانە:

- وەرگرتنی داواكاری لە بەرواری 7/10/2019 تا 7/11/2019 لە بەشی كاروباری هونەری دەبێت.
- تەواوكردنی ماوەی پلەبەند واتە ڕاژەكەی بكاتە 3 ساڵ و پاش داشكاندنی هەموو جۆرە مۆڵەتێك كە وەری گرتووە.
- لە چاوپێكەوتن دەربچێت لە لایەن لیژنەیەكی تایبەت بەو بەشە.
- بەلێننامە بدات كە وازنەهێنێت و داوای گۆڕینی بەش نەكات.
- پێویستە ئەو پزیشكانەی داواكاری پێشكەش دەكەن بەبێ دابڕان لە شوێنەكەی خۆی بەردەوام بێت لە دەوام كردن بە پشتگیری بەرێوبەرەكەی تاكاتی دەست لە كارهەڵگرتن بۆ ئیقامە قودما.
- هێنانی لاری نەبوون و پوختەی ڕاژە و وێنەیەك لە بڕوانامەی دەرچوون.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 742 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:59:09/10/2019