بە سەرپەرشتی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و هۆبەی چارەسەرانی سروشتی ، لە ڕۆژی جیهانی چارەسەرانی سروشتی 8 ی ئەیلول مەراسیمێك لە هۆڵی ڕاپەڕینی زانكۆی سلێمانی بەرێوەچوو.
مەراسیمی یادی رۆژی جیهانی چارەسەری سروشتی بە ئامادەبوونی محەمەد عەلی جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی و لێپرسراوی هۆبەی چارەسەرانی سروشتی و ژمارەیەك لە پزیشك و كارمەندانی تەندروستی بەرێوەچوو.
لە مەراسیمەكەدا ووتاری هۆبەی چارەسەرانی سروشتی و لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی و بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی خوێندرایەوە و دواتر بڕوانامەی ڕێزلێنان بەسەر ژمارەیەك لە چارەسەرانی سروشتی لە ناوەندە تەندروستیەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری دابەشكرا.
ئهم بابهته 1573
جار خوێنراوهتهوه
PM:01:38:08/09/2019