لەجەژندا 1735 كەس سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتن یان كردووە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی سێ رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز 1735 كەس سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی یان كردووە و 141 نەخۆش ماونەتەوە بەمەبەستی چاودێری كردن و وەرگرتنی چارەسەری پێویست.
لە رۆژانی جەژنی رەمەزان لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی 8 برینداری رووداوی هاتوچۆ و 14 برینداری شەڕ و پێكدادان و چەقۆ و 5 حاڵەتی كەوتنە خوارەوە و 2 برینداری فیشەك و تەقەمەنی و 20 برینداری رووداوی جیاجیا لەو نەخۆشخانەیە تۆماركراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1283
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:52:10/06/2019