سیمینارێك لەبارەی خۆپاراستن لە غودەی دەرەقی سازكرا
" تەندروستی "
مەڵبەندی تەندروستی سەروەری لە ڕۆژی جیهانی پەرستاران سیمینارێكی زانستی بۆ خوێندكارانی كۆلیژی پەرستاری زانكۆی سلێمانی سازكرد ، كە ژمارەیەك لە مامۆستایان و خوێندكارانی كۆلیژی پەرستاری زانكۆی سلێمانی ئامادەی بوون.
لە ڕۆژی جیهانی پەرستاران مەڵبەندی تەندروستی سەروەری سیمینارێكی زانستی بۆ جەزا عارف پسپۆڕی خۆپاراستنی تەندروستی لەژێر ناونیشانی خۆپاراستن لە نەخۆشیەكانی غودەی دەرەقی ئەنجامدا و تێیدا بە شێوەیەكی زانستی تیشك خرایەسەر نەخۆشی غودەی دەرەقی و چۆنیەتی خۆپاراستن لە نەخۆشیەكە.
هاوكات خوێندكارانی قۆناغی سێیەمی كۆلیژی پەرستاری نمایشی چەند پۆستەرێكی زانستی كارەكانیان كرد بۆ بەرز راگرتنی رۆژی جیهانی پەرستاران.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 957
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:47:12/05/2019